د. عەلی قەرەداغی پاڵپشتی خۆی جارێکی تر بۆ ئەردۆغان دووپاتکردەوە


کەسایەتی ئاینی دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆی بۆ ئەردۆغان، بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەك لەگەڵ ئیسرائیل، دوو پاتکردەوە.

د.عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان رۆژی ٢٩ ی ئاب لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " ستایشی ئەو بڕیارە مێژوویەی كۆمپاری توركیا دەكەین بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەك و داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بەروی قەوارەی زایۆنی، ئەمە بڕیارێكی مێژووییە".
عەلی قەرەداغی هەڵوێستی ئەردۆغان بە " شەرەفمەندانە " ناوزەد دەکات.

سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان داوا لەسەرجەم وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەكان دەكات چاو لەتوركیا بكەن و هەموو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بپچڕێنن.




AM:12:17:30/08/2025