لە ئاگرەکەی پێجوێن ٢ گەنجی خۆبەخش بەشێکی زۆری جەستەیان سووتاو گوازرانەوە سلێمانی

بەهۆی بەرفراوان بوونی ئاگرەکەی پێنجوێنەوە کە چوار گوندی گرتۆتەوە دوو گەنجی خۆبەخش برینداربوون و رێژەیەکی زۆری جەستەیان سووتاوەو گەیەندرانە سلێمانی.

پەیامنێری " سپی " ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە دوو گەنجەکە یەکێکیان بە رێژەی لە ٧٤٪ ی سوتاوە، ئەوی دیان بەرێژەی ٥٤٪ سووتاوەو هەردووکیان لەبەر زۆری سووتاویەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

ئاگرەکە دوو رۆژ لەمەوبەر بە هۆکارێکی نادیار کەوتۆتەوە، رۆژی یەکەم تیمی ئاگرکوژێنەوەو رێکخراوی ملەکەوە توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن، بەلآم بەهۆی رەشابەوە سەری هەڵداوەتەوە.

ئێستا ئاگرەکە چوار گوندی گرتۆتەوەو بەرەو گوندی نزارە ئاگرەکە فراوان دەبێت، سەختی ناوچەکەو بوونی مینی سەردەمی شەڕی ئێران - عێراق رێگرە لە تیمەکان تا ئاگرەکە بکوژێننەوە.

 




AM:01:00:30/08/2025