په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌دنان عوسمان باس له‌و دوو وێنه‌یه‌ی نێوان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر‌و ئاسۆ فه‌ریدون ده‌کات.
له‌میانه‌ی نوسینێکیدا له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک، عه‌دنان عوسمان سه‌باره‌ت به دوو وێنه‌ی نێوان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر‌و ئاسۆ فه‌ریدون که له‌دوو کاتی جیاوازدا گیراوه ده‌دوێت‌و ده‌نوسێت " ئەو دوو وێنەیەی کاک هەڤال و کاک ئاسۆ، رەنگدانەوەی دوو قۆناغی جیاوازن، قۆناغی هەڵبژاردن کە گۆشت بڕینە بەلام ئێسک شکاندن نییە و ، قۆناغی دوای هەڵبژاردن کە سەردەمی پێکەوە کارکردن و سەیر کاردنی ئایندە و فەرامۆش کردنی رابردوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی گۆڕان ده‌ڵێت " کاتی خۆی لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، کێ بڕکێ لە نێوان جۆرج بۆشی باوک و بیل کلینتۆندا بوو، جۆرج بۆش لە لێدوانێکدا وتی کلینتۆن بەقەد سەگەکەم لە سیاسەت نازانێت، کە کلینتۆن سەر کەوت یەکەم کەس بۆش بو کە بیرۆزبایی لێکرد و وتی لەمرۆوە هەمومان پشتیوانی سەرۆکی نوێین".
هه‌روه‌ها عوسمان ده‌شڵێت " زۆر گرنگە نەوەی نوێی کوردستان بە گیانی پێکەوە کارکردن و وەلا نانی رق و کینە بێنە مەیدان و لە قۆناغە جیاوازەکاندا هاوکار و پشتیوانی یەک بن.. بونی روحیەتێکی لەو چەشنە بۆ سڵیمانی و کۆمەڵگاکەمان زۆر پێویستە،،،ئەوە مژدەی سەرەتایەکی نوێیە".