کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە دەستپێکردنی خۆڵبارین دەکات.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە
ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونی تۆزیکی سووک هەیە بە هۆی چاڵاک بوونی خێرایی با و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٤٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٤ پلەی سیلیزی