وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و باخچەی منداڵان و پەیمانگاکان ئاگادار دەکاتەوە کە ٤ی ئەیلوول دواین وادەیە بۆ تۆمارکردنی بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستمی ئی- پەروەردە بۆ خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦.
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە کاتژمێر ١٢ی شەو سیستەمی ئی – پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداریەک بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی ئی – پەروەردەوە:
ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵان تا پەیمانگەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ٤ی ٩ی ٢٠٢٥ ؛ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی:
١-بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی – پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
٢- تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی ئی – پەروەردە بە درووستی.
کاتژمێر ١٢یشەو سیستەمی ئی – پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستەمی ئی – پەروەردە
٣٠یئابی ٢٠٢٥.