دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی داوای ئامادهبونی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات بە تۆمەتی" تۆمەتهەڵبەستن".
بە گوێرەی نووسراوێک کە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی كە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ دەرچووە و ئاڕاستەی سهرۆكایهتی پهرلهمانی عێراق كراوە، تێیدا ئاماژە بە كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوە سەبارەت بە سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆمەتی" تۆمەتهەڵبەستن."
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە ڕۆژی دادبینیش كراوە كە پێویستە ناوبراو لە ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢٥، لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی وتەكانی.
ئەو ماددە یاساییەی كە دۆسیەی لە دژی پەرلەمانتار سروە عەبدولواحیدی پێ كراوەتەوە، ماددە ٤٣٣ ـی یاسای سزاكانی عێراقیە كە باس لە تاوانی تۆمەتهەڵبەستن بە ناڕەوا دەكات بەشێوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕای گشتی، بەبێ بوونی بەڵگەیەكی ڕاست و دروست، كە زیانی دەروونی و مەعنەوی بە كەسی تۆمەت بۆهەڵبەستراو دەگەیێنێت و سزاكەی گرتن و پێبژاردن یاخود یەكێك لەو دوو جۆرە سزایەیە.
شاسوار عەبدولواحید، ١٢ـی ئەم مانگە کاژێر ١٠:٠٠ـی شەو بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا. دەستگیرکردنی سەرۆکی نەوەی نوێ لەسەر سکاڵایەکی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ بووە، کە لە ساڵی ٢٠١٩ تۆماریکردووە.