سروە عەبدولواحید: قسەکانی بافڵ تاڵەبانی گاڵتەجارییە

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویکردەوە'' بافڵ تاڵەبانی باس لە بوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە سلێمانی وەک ئەوەی دەستکەوتێکی دیموکراسی بێت، بەڵام ئەو راستییە پشتگوێ دەخات کە بەرپرسی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم و سێیەم گەورەترین هێزی سیاسیی دەستگیرکراوە!'' 

سروە دەڵێت'' تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک نوقم بوویت لە دەستێوەردان لە کاری دەسەڵاتی دادوەری و هەڵبەستنی مەلەفی هەڵبەستراو بۆ تەسفیەکردنی نەیارەکانت؟''

ئاماژەی بەوەشکرد، گاڵتەجاڕییەکە تەنیا لەم لێدوانانەدا نییە، بەڵکو لە لایەنە عەرەبییەکانە کە چەپڵە لێدەدەن، وەک ئەوەی هاوبەش بن لە شەرعیەتدان بە ستەم لەبری ئەوەی لەگەڵ راستییەکان بوەستن. 

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی دوو هەفتە زیاترە ساشوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە دەستگیرکراوە تا ئێستا دوو دادگای دواخراوە، نەوەی نوێش دەڵێت'' دەستگیرکردنی شاسوار سیاسییە.'' 




PM:08:22:30/08/2025