عەلی حەمە ساڵح بەتوندی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و دەڵێت'' خۆزگە یەکێتی پارتێکی سۆسیال دیموکرات بوایە.''
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە نوسینێکیدا بڵاویکردەوە'' سۆشیال دیموکراتی ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە؛ باوەڕی بە هێزی بە دادپەروەری دەوڵەت و خۆشگوزارانی تاک لە چوارچێوەی دادی کۆمەڵایەتی دا هەیە.
عەلی لە درێژەی قسەکانی دەلێت'' ئەو جۆرە پارتانە، پێوایە دەبێت حکومەت ڕۆڵی هەبێت لە چالاکییە ئابوورییەکان، بە مەبەستی گەیشتن بە دادی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی تاکی کۆمەڵگا، خەبات بۆ سیستمێکی دادپەروەرانە دەکات، لە حوکمڕانی و بەڕێوەبردندا.''
هەروەها، باوەڕی بە کۆکردنەوەی داهاتی نیشتیمانی و دابەشکردنەوەی هەیە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لە سۆشیال دیمکرات، نابێت حیزب چەکداری هەبێت! دەستێوەردانی دادگا بکات! ماڵی گشتی ببات و زەوی و خاڵی سنوری بەدەست بێت.
عەلی حەمە ساڵح لە کۆتایدا جەختدەکاتەوە لەوەی، خۆزگە یەکێتی سۆسیال دیمکراتبا! بەڵام هەرچی ورددەبمەوە هیچ خاڵێکی بنەما فکرییەکانی سۆشیال دیمکرات لە (٣٤ ساڵ) ی ڕابردوی حوکمکردنی یەکێتی نابینم.