بافڵ تاڵەبانی :دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکەکەمان کاری لەپێشینەمانە

بافڵ  تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لەگەڵ حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عیراق کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا  دۆخی ئەمنیی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکارییە هەواڵگرییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە.

بافڵ تاڵەبانی  گرنگیی پێویستیی پەیوەندی سەرجەم دەزگا هەواڵگریی و ئەمنییەکانی دووپاتکردەوە و وتی'' دابینکردنی ژیانێکی ئارام و دوور لە تیرۆر بۆ خەڵکەکەمان کاری لەپێشینەمانە.''

سەرۆکی یەکێتیی  رایگەیاند، هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، یاساشکێنی بکات و ژیان و سەقامگیریی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بخاتە مەترسییەوە، دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێنرێت و یاسا سەروەر بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها هەفتەیەک بەسەر شەڕی لالەزار تێپەڕیوە کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهور دەستگیرکرا. 




PM:10:56:30/08/2025