میدیاکانی نزیک لە دەسەڵات و حکومەت ئاشکرایدەکەن، سبەی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم کوردستان، خەرج دەکرێت.
میدیاکانی نزیک لە دەسەڵات و حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکەن ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو کراون و تەنیا واژۆی بەڕێوەبەری بەشی ژمێرکاریی وەزارەت ماوە، سبەی لەگەڵ دەستپێکی دەوام بڕیار لە خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
هاوکات لە بارەی وادەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە، دەڵێن'' لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی شەش، لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.''
بڕیاریشە ئەم هەفتەیە دوو شاند لە هەرێمی کوردستانەوە بچنە بەغدا، یەکێکیان بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر مووچەی مانگەکانی داهاتوو، ئەوەی دیکەشیان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.