جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند'' كه شایسته‌ی سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دواکەوتوون، دەدرێت.''
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه ده‌كات كه "له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سیر داود وه‌زیری بازرگانی تاووتوێی شایسته‌ی جوتیارانمان كرد و به‌ڵێن درا شایسته‌ی سه‌رجه‌م جوتیاران بدرێت له هه‌رێم و كه‌ركوك و مه‌خمورو ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی دواكه‌وتووه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "بۆ وه‌جبه‌ی ئه‌مجاره كه ٥٠٠ ملیار دینار ته‌رخان كرا‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌خرێته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی سه‌ره‌تا شایسته‌ی ئه‌و جوتیارانه ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی كه‌مه و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت".
راشیگەیاند کە "بڕیار درا ئه‌وانه‌ی تا ٥٠ تۆنیان ته‌سلیم كردووه له‌وه‌جبه‌ی ئه‌مجاره هه‌مووی سه‌رف بكرێت دواتر بۆ ئه‌وانه‌ی له ٥٠ تۆن زیاتریان ته‌سلیم كردووه".