کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تۆز دەکات.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە کەش بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێ پەڵە هەور، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت .
ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١-٢)پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشی کرد کە سبەی دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
هەولێر : ٤١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٤ پلەی سیلیزی