سپی میدیا داوای لێبوردن دەکات

لە ٦ی تەموزی ماڵپەڕی سپی هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی بەرووی فڕۆکەخانەی تورکیادا لە کۆتایی مانگی تەمووزدا دەکرێتەوە.

سەرباری بەدواداچونی ماڵپەڕەکە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی نیشتمانی تا رادەیەک بەرەو باشبوون رووشتووە، بەڵام تا ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە نەکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتییەوە بە سپی راگەیاند" کە نەکردنەوەی فڕۆکەخانەکە پەیوەندی بە کێبڕکێی ئابووری و دیبلۆماسی نێوان یەکێتی وپارتییەوە هەیە، ئەو حزبە لە لای تورکەکان رێگە نادات فڕۆکەخانەکە بکرێتەوە".

ئەوەی لەسەر شانی (سپییە) کە هەمێشە راستگۆ بێت لەگەڵ خوێنەرەکانی لەلای خۆیەوە داوای لێبوردن دەکات کە  تا ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانە نەکراوەتەوە بە پێی راگەیاندنی دەزگای مەدەنی فڕۆکەخانەی تورکیا راگرتنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی وفڕۆکەخانەی تورکیا تا ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ راگیراوە. 




PM:01:06:31/08/2025