مەسرور بارزانی: دەبێت گفتوگۆکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا خێراتر بکرێت

نوسینگەی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەنجامدرا. 

لە کۆبوونەوەکەدا،  شاندەکە دوایین  ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو  و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.



PM:04:43:31/08/2025