بەپەلە.. یەکەم راگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار

لە ڕاگەیەندراوێکی بافڵ تاڵەبانی هاتووە'' هەفتەی رابردوو، سلێمانی شاهێدی کۆمەڵە رووداوێک بوو، کە بووە هۆی خەم و پەژارە بۆ خێزانەکانیان و نیگەرانیی بۆ رای گشتی.''

ئاماژەبەوەشکراوە، گرووپێکی میلیشیای نایاسایی، کە لە دەرەوەی یاسا کاریان دەکرد، چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونیان بە سەربازگە کردبوو، هێرشیان کردە سەر هێزە فەرمییە ئەمنییەکان، کە لەو کاتەدا ئەرکی دەستگیرکردنی داواکراوانیان پێ سپێردرابوو، کە ئەرکیان پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و سەقامگیریی شارەکەیە، ئەم کارانەی گرووپەکە ژیانی خەڵکی بێتاوانی خستە مەترسییەوە و بوونە هۆی ئەوەی ئەو دامەزراوانەش، کە ئەرکیان پاراستنی کۆمەڵگەیە بە کەم بزانرێن.

 بافڵ تاڵەبانی دەڵێت'' هەربۆیە داوام لە هەموو دامەزراوە میدیاییەکانی سەر بە حزبەکەمان کردووە، هیچ جۆرە بەرپەرچدانەوەیەکیان نەبێت بۆ گەورەکردنی ئەو بانگەشە بێبنەمایانەی کە میدیاکانی دیکە بڵاوی دەکەنەوە. ئێمە خۆمان بۆ ئاستێکی وا دانابەزێنین، ئەرکی ئێوە ئەوەیە کە بەرپرسیارانە راستییەکان بخەنەڕوو و متمانەی گشتی بپارێزن. دەبێت پێشینەی کارەکانمان پاراستنی ژیان و مافی هاووڵاتیانمان بێت، پارێزگاریی لە سەروەریی یاسا و رێگریی لەو کەسانە بکەین کە پشت بە هێز و تۆقاندن دەبەستن، نەک متمانەی گشتی.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها هەفتەیەک بەسەر شەڕی لالەزار تێپەڕیوە کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهور دەستگیرکرا. 




PM:05:17:31/08/2025