شێروان دووبەردانی: بەغدا نیازپاکی خۆی بەرامبەر هەرێم نیشاندا


پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی رایگەیاند" بەغدا بەناردنی مووچەی مانگی شەش نیازپاکی خۆی نیشاندا بەرامبەر هەرێم".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شێروان شێروان رۆژی یەک شەممە رایگەیاند" هەندێک لەلایەنە کوردستانییەکان ڕۆڵیان لە دروستکردنی کێشەکە هەیە کە بەدەنگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چونەتە بەغدا، ئەو لایەنە کوردیانە بوونەتە پارێزەری بەغدا دژی شایستەکانی هەرێمی کوردستان".

 لەدرێژەی لێدوانەکەیدا دوو بەردانی دەڵێت" ناردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغداوە، وەک نیشاندانی نیازپاکییە بۆ هەرێمی کوردستان، وا نیشان دەدات خێر بە هەرێمی کوردستان دەکات، نەوەک مافێکی دەستووری و یاسایی بە هەرێمی کوردستان بدات.
ئاماژە بەوەش دەکات کە حکومەتی عێراق بە"  پیلان " دەیەوێت مووچەی خەڵکی کوردستان دوا بخات تا دوای هەڵبژاردن مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئابی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت.

رۆژی یەک شەممە ٣١ ی ئاب حکومەتی فیدراڵ پشکی یەکەمی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی نارد، لە مانگی پێشوودا رێککەوتن لە نێوان بەغدا و هەرێم کرا کە مانگانە هەرێم ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستبکات و رۆژانە ٢٣٠ هەزار بەرمیل بدات بە سۆمۆ بەرامبەر ئەوە مووچەی تەواوی مووچەخۆران دەنێرێت، تا ئێستا هەرێم تەنها ١٢٠ ملیار دینار داهاتەکەی ناردووە، بەڵام لەسەر رادەستکردنی نەوتەکە کێشە لە نێوانیاندا هەیە.




PM:07:43:31/08/2025