وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" وەزارەتەكەیان هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک و تاقیکردنەوەكە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕوناکی دەگرێتەوە".
لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی کارەبا کە شەوی ٣١ ی ئاب بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت " بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای هەولێرەوە دەستپێدەكات كە لە رۆژانی 1 و 2ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت".
تا ئێستا کارەبا ٢٤ کاتژمێری بەشی زۆری هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی گرتۆتەوە، ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاو ناحیەکان ماون.