عومەر ئۆجەلان: دەبێت ناسنامەی کورد قبوڵ بکرێت

پەرلەمانتارێكی كورد لە توركیا ڕایدەگەیەنێت، ئەم پڕۆسەیەی ڕێبەر پرۆسەیەکی تاکتیکی نییە، ئەم هەنگاوە ستراتیژییە بۆ گەل و کۆمەڵگاکەمان و دەشڵێت"  ئەگەر بمانەوێت بەشداری لەم دەوڵەتەدا بکەین، حکومەت دەبێت زمان و کولتور و ناسنامە و سیاسەتی کورد قبوڵ بکات".

عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان له‌ وتارێكدا له‌میانی گردبونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی له‌باره‌ی پڕِۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ توركیا، ڕایگه‌یاند" ئەم پڕۆسەیەی ڕێبەر پرۆسەیەکی تاکتیکی نییە، ئەم هەنگاوە ستراتیژییە بۆ گەل و کۆمەڵگاکەمان، ڕێبەر دەستی درێژکرد بۆ ئاشتی، هەنگاوێکی گەورەی بەرەو ئاشتی و چارەسەرێکی دیموکراسی ناوە".

عومەر ئۆجەلان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) له‌ په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند"  ئەگەر بیانەوێت لە ڕێگەی یەکگرتنی دیموکراسییەوە بەشداری ئەو دەوڵەتە بکەن، پێویستە حکومەت زمان و کولتور و ناسنامە و سیاسەتی کورد قبوڵ بکات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌وڵه‌تی توركیا " ماوەی ٢٧ ساڵە" بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ده‌وڵه‌ت به‌دوای کەسێکدا دەگەڕێت کە چارەسەری ئەم کێشەیە بکات، شەڕێک کە دەیان ساڵە بەردەوامە، بۆ چارەسەری ئاشتیانە، ئەگەر بمانەوێت بەشداری لەم دەوڵەتەدا بکەین، حکومەت دەبێت زمان و کولتور و ناسنامە و سیاسەتی کورد قبوڵ بکات.

ئۆجەلان بە ئاماژەدان بە یەکڕیزی کورد ڕایگەیاند" گەلی کورد لە هیچەوە سەریهەڵداوە، گەلی کورد لەگەڵ شەهیدەکانی، لەگەڵ ڕێبەرەکەی هاتە بوون، ئێمە بە شەڕکردن ئەم پرۆسەیە سەرکەوتو دەکەین تا دان بە بونماندا ده‌نێرێت".



AM:09:27:01/09/2025