هه‌رێمی كوردستان.. کەسێک بەچەقۆ کوژراو کەسێکیش برینداربوو

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی گەرمیان، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕووباری سیروان کەسێک بە چەقۆ کوژراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە: شەوی ڕابردوو لەسەر ڕووباری سیروان شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو گەنج ڕوویدا و چەقۆیان لەیەک داوە لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی ڕێکار عوسمان عەبدوڵا، لە دایکبووی ٢٠٠٧ دانیشتووی کەلار گەڕەکی گۆران بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستداو لایەنی بەرامبەریش برینداربوو.

ئەوەشی وتووە: لە ئێستادا بریندارەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ بەندکراوە و پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.




AM:11:37:01/09/2025