مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی ٧٧٥ دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکانی دەرکرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەرکرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "ژمارەیان ٧٧٥ دەرچووی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ )ن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
حکومەت دەشڵێت: "ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە."
 
ژمارەی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی ٢٠٢٤بەپێی زانکۆکان بەم شێوەیە:
 
- زانکۆی هەولێری پزیشكی؛ ٢٧٣ پزیشک
- زانکۆی سلێمانی؛ ٢٨٨ پزیشک
- زانکۆی دهۆک؛ ١٠٢ پزیشک
- زانکۆی زاخۆ؛ ٢١ پزیشک
- زانکۆی کۆیە؛ ٤٣ پزیشک
- زانکۆی  گەرمیان؛ ١٥ پزیشک
- زانکۆی کوردستان - هەولێر؛ ٣٦ پزیشک




AM:11:50:01/09/2025