هەر ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی٣٩٠ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بڕیاربوو ئەمڕۆ بەشی دووەمی پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی شەش بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، کە کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی٣٩٠ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەگەرچی دوێنێ وابڵاوکرایەوە کە ئەوانەی مووچەکانیان خراوەتە سەر (هەژماری من) دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام دواتر بە بیانووی بڵاونەبوونەوەی لیستی مووچە، بڕیارەکە ڕاگیرا،
وەزارەتی دارایی هەرێم ٦٩٠ ملیار دیناری مووچەی لەبەر دەستە، بڕیارە ئەمڕۆ بڕی ٣٠٠ ملیار دیناری تری بۆ ڕەوانە بکرێت بۆ تەواوکاری پشکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی شەش و دواتر خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە.