نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئاب لەو گەڕەکانە ڕاگەیەندرا کە پێشتر کارەباکەیان نەبووەتە ٢٤ کاتژمێری و بۆ هەر ئەمپێرێک لە نێوان ١١ بۆ ١٢ هەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٠ دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب له نێوان ١١ بۆ ١٢ هەزار دینارە، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان ٢٧٥ بۆ ٣٠٠ کاتژمێر کاریان کردووە.
دەشڵێت: سەبارەت بەو گەڕەكانەی كە چوونەتە ناو پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.