ئاگر لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری کەوتەوە و ژمارەیەک دووکان و شوقە تا ئێستا سووتاون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئاگر لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر لەسەر شەقامی ١٥٠مەتری کەوتەوە و ژمارەیەک دووکان و شوقە تا ئێستا سووتاون، تیمەکانی بەگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە لە دووکانێکی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە کەوتووەتەوە و دەورووبەری گرتووەتەوە، هەرچەند تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کووژاندەوە.
لای خۆشییەوە موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند" ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، ١٥تیمی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا"، دەشڵێت"خێرایی گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی وای کرد ئاگرەکە بڵاونەبێتەوە، دەشڵێت" تەنها شوقەیەک سووتاوە".