گۆڕانکاریی لە لیستی مووچەدا کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند" مووچەخۆرانی چەند وەزارەتێك لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەتوانن مووچە لە (هەژماری من) وەربگرن هەرچەندە لە لیستی مووچەدا خراونەتە دووەم ڕۆژیی دابەشكردنی مووچەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئەیلول وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی بڵاوكردەوە و دەڵێت" ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ٤ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویكرددۆتەوە، مووچەی مانگی حوزەیران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی سوودمەندانی "هەژماری من”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم مانگە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا زیاتر لە ٤٦٥ هەزار مووچەخۆر دەتوانن بە ئاسانی و دوور لە نۆرەگرتن لە ڕێی هەژمارەکانییانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

هەر بەپیی زانیارییەكان، گۆڕانکاریی لە لیستی مووچە کراوە و ئەمرۆ خانەنشیان، بەشێكی زۆری وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و تەندروستی لە (هەژماری من) دەتوانن مووچە وەربگرن




PM:04:26:01/09/2025