وەزارەتی دارایی هەرێم کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی راگەیاند

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایددەگەیەنێت" سبەینێ‌ و دوو سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی سێ شەممە ( ٢/ئەیلولی /٢٠٢٥ ) هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت".




PM:05:30:01/09/2025