بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە نزیک قەزای ئامێدی دوو برا کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە گوندی زێوکا سەر بە قەزای ئامێدی شەڕێکی کۆنی نێوان دوو بنەماڵە سەری هەڵدایەوە و بەهۆیەوە دوو برا بەناوەکانی حسێن سەید و هاشم سەعید، تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵە کوژران.
تەرمی هەردوو براکە لە ژێر چاودێرێکی توندی ئەمنیدا ڕەوانەی پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی بلێ کران لە پاشان بڕیارە تەرمەکانیان لە دەڤەری بارزان بنێژرێن.
شەڕی ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠ ساڵ پێش ئێستا و ئەمڕۆ لە دوای ئەوەی سوپای تورکیا ڕێگەیدا هاوڵاتیان بگەڕێنەوە ناوچەی بەری گارێ کە بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە ماوەی چەند ساڵێک ڕێگریکرابوو لە سەردان کردنی ئەو دوو بنەماڵەیە شەڕ لە نێوانیان دروست بوتەوە و تەقەیان لە یەکتری کردوە.