ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی لە ئاسایشی سلێمانی لاهور شێخ جەنگیان بینیوە بەڵام تا ئێستا كەسوكارو خوشك و براو خێزانەكەی نەیان بینیوە.
لە دوای ١٠ ڕۆژ لە شەڕەکەی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ دوو شەممە ١ی ئەیلول، بۆ یەكەمجار تیمی پارێزەرانی، كە لە چوار پارێزەر پێكهاتوون لاهور شێخ جەنگیان بینی، ئیفادەی لێوەرگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی تەواو بووە، بەڵام پۆڵاد و رێبوار و ئەوان پارێزەر نەیانی بینیوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەریەك لە هیوا شێخ جەنگی و ئاواز شێخ جەنگی خوشك وبرای لاهور شێخ جەنگی رێگەیان پێنەدراوە لاهور شێخ جەنگی ببینن، تا ئێستا هاوسەرەكەشی نەیتوانی لاهور شێخ جەنگی ببینێت.
هیوا شێخ جەنگی برا گەورەی لاهور شێخ جەنگی بە میدیاکانی ڕاگەیاند'' بەشێك لەو پارێزەرانەی كە لە هەولێرو لە كەناڵەكانەوە لێدوان دەدەن هیچ وەكالەتێكی لاهور شێخ جەنگیان نیەو رێگەپێدراویش نین بەناوی لاهورەوە قسە بكەن.''