پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک منداڵێکی تازە لەدایکبووی لە گەڕەکی زانکۆ هەڵگرتەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٥ جێهێڵدرابوو.
بەپێی سەرچاوەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، منداڵەکە کوڕە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لەم ساڵدا ئەمە چوارەم حاڵەتی هەڵگرتنەوەی منداڵی تازە لەدایکبووە لە پارێزگای کەرکوک.