وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١ی ئەیلول ڕایگه‌یاند'' محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێبون بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه.''
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه له وه‌ڵامی داواكاریی خالد شوانی وه‌زیری داد بووه، وه‌ك پێزانینێك بۆ ئه‌و هه‌وڵه گه‌وره‌یه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان داویانه.''
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبونی گونجاو بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی داد، پاڵپشتییه‌كی ئه‌خلاقی به‌رچاوه، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیدگای حكومه‌ت بۆ به‌هێزكردنی فه‌رمانبه‌رانی حكومی و به‌شداریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌خشینی دامه‌زراوه‌یی و چه‌سپاندنی ڕۆڵی وه‌زاره‌ت له به‌ره‌وپێشبردنی سه‌روه‌ری یاسا و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری.