پرۆژەی ڕووناكی گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی و سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی ئەو ناوچانە کوژێندراوەتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت'' پرۆژەی ڕووناكیی كارەبای ٢٤ كاتژمێری، گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی و ٦٠٢ مۆلیدەی ئەهلیش كوژێندراوەتەوە.''

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاشکرایدەکات'' تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و بوونەتە خاوەنی كارەبای ٢٤ كاتژمێری.''
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو گەڕەكانەشی مانگی ڕابردوو كارەبای مۆلیدەیان بەكارهێناوە، پێویستە پارەی مۆلیدەكان پاكتاو بكەن، چونكە مۆلیدەکان چیتر كارناكەن. 
ئەمە لە کاتێکدایە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' کە هەڵەبجەی یەکەم پارێزگایە بە تەواوی کارەباکەی بووەتە ٢٤ کاتژمێری.'' 
 




PM:09:51:01/09/2025