شاندێکی باڵای بەرەی گەل سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کردووە بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی تائێستا بێسەروشوێنن.
بەپێی راگەیەنڕاوی دەستەی مافی مرۆڤ، شاندەکە سوپاسی دەستەی مافی مرۆڤیان کرد کە لەنزیکەوە سەردانی سەرۆکی بەرەی گەل و دەستگیرکراوەکانیان کردبوو سۆراخی ونبوەکانیان بەسەر کردبۆوە.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، برەی گەل داواکارن دەستەی مافی مرۆڤ لەنزیکەوە چاودێری کەیسەکەی لاهور شێخ جنگی بکات و ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستاش لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان لایەنگرانی بەرەی گەل دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر کەناڵی زوومی ئەو حیزبە داگیراوەو داوایانکرد کە ڕێگە بدرێت بکرێتەوە.
هەروەها، بەرەی گەل داوا دەکەن چارەنوسی ئەو کەسانەش ئاشکرا بکرێ کە هێشتا دیار نین لەڕۆژی ڕووداوەکەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ١٠ ڕۆژ بەسەر شەڕی لالەزار تێپەڕیوە کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهور دەستگیرکرا.