بەرپرسێکی پێشووی حکومەت ڕەخنە لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگرێت

زیا بتڕوس، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت'' دواكاریمان لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کارەبا وپرۆژەی روناكی ئێمە بە دڵسۆزی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبا دەکەین بۆ دادپەروەری و یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە پسولەی كارەبای روناكی کە بووە بە بارێکی قورس و زۆر گران بۆ خێزانەکان.''

ئاماژەی بەوەشکردوە، پسولەی کارەبا بە ژمارەیەکی ئاستەنگە گەیشتوون کە بە هیچ شێوەیەک وەرناگیرێت، وەک پسولەی ماڵی  من بۆ نمونە لە عینكاوە کە بۆ یەك مانگ زیاتر لە ٧٨٧ هەزار دینار بووە. 

لە کۆتایدا داواشیکردوە، دووبارە هەڵسەنگاندنی نرخەکانی ئێستا كە بگونجێت لەگەڵ داهاتی خێزانانی کوردستانو  ڕوونكردنەوەی سازان بكرێت بۆ  بڕی  پسولەكانی لێهاتوون و هۆکاری ئەم زیادبوونەی نەخوازراو.

دەقی پەیامەکەی زیا بتڕوس: 

زیا بتڕوس، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند:دواكاریمان لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کارەبا وپرۆژەی روناكی
ئێمە بە دڵسۆزی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبا دەکەین بۆ دادپەروەری و یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە پسولەی كارەبای روناكی کە بووە بە بارێکی قورس و زۆر گران بۆ خێزانەکان.
پسولەی کارەبا بە ژمارەیەکی ئاستەنگە گەیشتوون کە بە هیچ شێوەیەک وەرناگیرێت، وەک پسولەی ماڵی  من بۆ نمونە لە عینكاوە کە بۆ یەك مانگ لە ١٤ی ٦ تاوەکو ١٤ی ٧ بڕی پارە ٧٨٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. هەروەها هاووڵاتیانی تر پسولەكەیان گەیشتووە بۆ بڕەكی زۆر  کە  هیچ گونجاو نییە بە  داهات ومووچەکانیان. ئەم نرخە زۆر بەرزە و هیچ هاوپەیوەندیدانێکی نییە لەگەڵ وڵاتانی تر لە جیهان کە هاوشێوە ئابووری و داهاتیان هەیە.
ئەو زیادکردنەی نەخوازراو بە باوەڕی من زیاتر لە ٦٠٠٪ گەیشتووە، بە تایبەتی لە کاتێكدا مووچەی مانگی حوزەیران تاکو ئێستا نەدراوە و هەروەها مووچەکانیان هیچ دڵنیایی دانەوەیان نییە. ئەمە خەڵك دەخاتە ژێر قورسایی زیاتر و لەهەمان كاتدا ناتوانن پێویستیە بنەڕەتیەکانی ژیانیان دابین بکەن. هاووڵاتیان بەرگریانكرد بۆ پرۆژەی روناكی و پشتگیریان لێکرد، بەڵام ئەم نرخە بەرزە پێویستە بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت و بە دادپەروەری، چونکە بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە بە داهاتی خێزانەکان بە تایبەتی چینی هەژار و مووچەخور و خانەنیشان.
ئەوەی کە بار و بەرهەمی چاکسازی ئابووری بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بار بکرێتە سەر هاووڵاتیان، هەموو شێوەیەکی نادادپەروەریە، بە تایبەتی لەو کاتەیەدا زۆرترین خێزان تەنها بە مووچەکەیان یان کارەکانی ڕۆژانە دەژین.
بۆیە ئێمە داوا دەکەین
١ دووبارە هەڵسەنگاندنی نرخەکانی ئێستا كە بگونجێت لەگەڵ داهاتی خێزانانی کوردستان.
٢ ڕوونكردنەوەی سازان بكرێت بۆ  بڕی  پسولەكانی لێهاتوون و هۆکاری ئەم زیادبوونەی نەخوازراو.
٣ جێگیرکردنی کارەبا وەک خزمەتێکی بنەڕەتی و مافی مرۆیی، نە وەک کالاێکی تێجارتی خاو.
٤ پێویستە حکومەت و وەزارەتی کارەبا پشتگیری خێزانەکان بکەن، نە وەک ئێستا کە کۆمپانیای تایبەتی نرخەکان دەستنیشان دەکەن بۆ سۆدی کۆمپانیا، بە تێچووی ژیانی هاووڵاتیان . 

ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی پێویستی بە دانانی بەرژەوەندی هاووڵاتی هەیە لە سەرووی هەموو ڕەچاوکردنی ترەوە، هەروەها مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ خەڵک لە فایلی کارەبادا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتی و حکومەت.




PM:10:56:01/09/2025