قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەمدواییە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت".
قوباد تاڵەبانی، دەربارەی روداوەکانی لالەزار دەڵێت'' رێگە بە دروستبوونی جموجوڵی ملیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.''
وتیش'' سلێمانی هەمیشە بە شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە.''
سەبارەت بە دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەم دوایە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت.