دوای زیاتر لە سێ هەفتە دەستگیرکردنی و دووجار دواخستنی دانیشتنی دادگا ئەمڕۆ، سێیەم دانیشتنی دادگایکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بڕیارە لە دادگای سلێمانی دانیشتنی سێیەمی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەبچێت کە
رۆژی ٢١ی ئاب، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٢٨ی ئابی بەڵام دووبارە دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرایەوە.
شەوی ١٢ی ئاب، شاسوار عەبدولواحید لە لایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا و سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، "لەسەر چەند سکاڵایەک ناوبراو دەستگیرکراوە.'' بەڵام فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند'' بڕیارەکە "سیاسییە" و پەیوەندی بە بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید هەبووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.''
هەروەها، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی دەنگدانەوەی گەورەی دروستکردوە.