بەپەلە...شاسوار عەبدولواحید بە ٥ مانگ زیندانیکردن سزادرا

سێیەم دانیشتنی دادگای سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆتایی هات و دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سێیەم دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامدرا دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای پێنج مانگ زیندانیکردن بسەپێنێت بەسەر سەرۆکی جووڵانەوەکە.

ڕۆژی ٢١ی ئاب، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٢٨ی ئابی بەڵام دووبارە دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرایەوە. 

شەوی ١٢ی ئاب، شاسوار عەبدولواحید لە لایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا و سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، "لەسەر چەند سکاڵایەک ناوبراو دەستگیرکراوە.'' بەڵام فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند'' بڕیارەکە "سیاسییە" و پەیوەندی بە بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید هەبووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.''

هەروەها، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی دەنگدانەوەی گەورەی دروستکردوە.  





AM:10:13:02/09/2025