جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌بڕیاری زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت'' درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێگا و دیدگای شاسوار بەردەوام دەبین.''
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانی بۆ ئێمه و هه‌مو خه‌ڵكی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانكراوبوو، چونكه ته‌وقیتی ده‌ستگیركردنی كاك شاسوار و هه‌ڵكوتانه‌سه‌رماڵه‌كه‌ی له‌نیوه‌شه‌ودا له‌لایه‌ن هێزێكی دامامكداره‌وه و نه‌بونی هیچ به‌ڵگه و شایه‌تێك له كه‌یسه‌كه‌دا، به ڕونی پێیگوتین چ ده‌رئه‌نجامێك له بڕیاری دادگا ده‌كه‌وێته‌وه.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێگا و دیدگای كاك شاسوارین، له‌جاران به‌گوڕتر ده‌بین له دژایه‌تییكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تاڵانچیی و چه‌ته‌یه‌ی یه‌كێتیی و پارتیی چاوپۆشیی له هیچ ڕه‌فتارێكی چه‌ته‌گه‌ریان ناكه‌ین.
نه‌وه‌ی نوێ باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستاوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه له ١١ی تشرینی دووەم ئه‌مساڵدا ئه‌نجامده‌درێت هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه و ئاماده‌ین، هه‌ڵبژاردنێك كه دڵنیاین خه‌ڵك سزای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعیی و چه‌ته‌ییه‌ی پارتیی و یه‌كێتیی ده‌دات.