ڕۆژی پێنجشەممە هاوکاری دارایی مانگی هەشتی لیواکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت کە بۆ هەر پێشمەرگەیەک ١٨١هەزار دینارە.
سێشەممە ٢ی ئەیلول سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای پارتی ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ئەیلول هاوکاری دارایی مانگی هەشت دابەشدەکرێت، بۆ هەر پێشمەرگەیەک ١٨١ هەزار دینارە.
لەئێستادا سەرووی ٧٨ هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە مانگانە بڕێک پارە وەک هاوکاریی دارایی لە هاوپەیمانان دەتوانن لەڕێگەی هەژماری من وەرگرن.