وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢ی ئه‌یلولی ٢٠٢٥ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له كاتی جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له چالاكییه‌كانی ته‌قه‌كردن كه له چوارچێوه‌ی مه‌نهه‌جی مه‌شق و ڕاهێنانی كۆلێژی سێهه‌می سه‌ربازی له قه‌ڵاچوالان بڕیاری لێدراوه، بۆ خوێندكارانی خولی (٨٩)، ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵدراوێكی جه‌نگی روویدا و به‌هۆیه‌وه (٤) خوێندكاری كۆلێژ برینداربوون".
به‌رگری عێراق ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پێویست گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، دوای وه‌رگرتنی فریاگوزاری پزیشكی سێ كه‌سیان چاكبوونه‌وه".
وتیشی: "خوێندكاری چواره‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه و به فڕۆكه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌غدا".
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راشیگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه بۆ دیاریكردنی هۆكار و بارودۆخه‌كه‌ی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی له داهاتوودا رووداوی له‌وشێوه‌یه دووباره‌نه‌بێته‌وه و لێپرسینه‌وه له كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م.