"فرۆکە بێ فرۆکەوانەکەی پێشمەرگە دەستی بەسەردا گرت، ئێرانیە"

‌فۆتۆ: پەیجی ئەفسەران
لە کێوماڵکردنی هەندێک گوندی سەر بەشارۆچکەی سەعدیە، پێشمەرگە دەستبەسەر فرۆکەیەکی بێ فرۆکەواندا دەگرن کە ئێرانیە.

سەر چاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند" بەیانی ١٣ کانونی یەکەم پێشمەرگەكانی فەوجی لیوای 136ی سەر بە یەكەی 70 لە ھەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بە دوای چەکدارانی داعشدا لە گوندەكانی كنیرەو ئەبو دەراج سەر بە ناحیەی سەعدیە لە نزیك دەریاچەی حەمرین توانیان فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان بدۆزنەوە".

بەپێی زانیاری سەرچاوەکەی پێشمەرگە فرۆکەکە ئێرانیە و بۆ پشکنین و چاودێری بەکاردێت و پێدەچیت ماوەیەک بێت کەوتبێتە خوارەوە.




PM:01:06:13/12/2014