تەقە لە هێمن مامەند کرا

کەمێک پێش ئێستا لە شاری سلێمانی تەقە لە هێمن مامەند کرا و ٤ فیشەکی بەرکەوتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی تەقە لە هێمن مامەند کرا و بەسەختی بریندرا کراوە.

بە وتەی چەند شایەتحاڵێک لەلایەن ماتۆرسوارێکەوە تەقەی لێکراوە.

بەرهیم لەتیف هاوڕێی هێمن مامەند بە سپی میدیای راگەیاند کە "  ژمارەی فیشەکی لێدراوە و یەکدانە بەر سانی کەوتووە و دانەیەکی تریش بەر ئۆتۆمبێلەکەی و رووداوەکە لە عەقاری روویداوە و لە ئێستادا ناوبراو لە نەخۆشخانەی شارە".

هێمن مامەند رۆژنامەنوسە و لە کۆمپانیای چەتر کار دەکات ولە ساڵی ٢٠١٧ لە دادگای هەولێر داواکراوە و لەوکاتەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە .
 




PM:08:13:02/09/2025