سەندیکای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان لەسەر تەقەکردن لە هێمن مامەند هاتە دەنگ ودەڵێت" تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانەو دوورە لە کارو پیشەی خەڵکی ئازا".

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە " تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانەو دوورە لە کارو پیشەی خەڵکی ئازا، چونکە رۆژنامەنووس ھەڵگری چەک نیە تا بە چەک تەقەی لێبکرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردن".

ئاماژەی بەوەشدا کە سوپاس بۆخوا  ناوبراو ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە..

لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە کە " داواکارین دەزگا بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئەنجامدەران ئاشکرا بکەن، چونکە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەکراوە، با ھەموومان ھاوکارو ھاریکاریی یەکتر بین تا پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە".

ئەمشەو سێشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی تەقە لە هێمن مامەند کرا و بەسەختی بریندرا کراوە.

بەرهیم لەتیف هاوڕیی هێمن مامەند بە سپی میدیای راگەیاند کە "  ژمارەیەک فیشەکی لێدراوە ویەکیان بەر جەستەی کەوتووە و رووداوەکە لە عەقاری روویداوە و لە ئێستادا ناوبراو لە لە نەخۆشخانەی شارە".

هێمن مامەند رۆژنامەنوسە و لە کۆمپانیای چەتر کار دەکات ولە ساڵی ٢٠١٧ لە دادگای هەولێر داواکراوە و لەوکاتەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە . 




PM:10:04:02/09/2025