دەزگای ئاسایشی هەرێم: لێکۆلینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە هێمن مامەند دەستیپێکردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، جەخت لەوەدەکاتەوە کە  لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوی تەقەکردن لەچالاکوان هێمن مامەند دەستپێکردوە.

عەقید سەلام وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وتی" ئەمشەو کاتژمێر٧:٢٠دەقیقە، لەشاری سلێمانی، تەقە لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی هێمن مامەندکرا و دەستبەجێ لەسەر ئەم ڕووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردەوە و گەڕان بەدوای بکەرانی ئەم تاوانە بەردەوامە".

ئەمشەو سێشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی تەقە لە هێمن مامەند کرا و بەسەختی بریندرا کراوە.

بەرهیم لەتیف هاوڕیی هێمن مامەند بە سپی میدیای راگەیاند کە "  ژمارەیەک فیشەکی لێدراوە ویەکیان بەر جەستەی کەوتووە و رووداوەکە لە عەقاری روویداوە و لە ئێستادا ناوبراو لە لە نەخۆشخانەی شارە".

هێمن مامەند رۆژنامەنوسە و لە کۆمپانیای چەتر کار دەکات ولە ساڵی ٢٠١٧ لە دادگای هەولێر داواکراوە و لەوکاتەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە . 




PM:10:14:02/09/2025