دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ سی هەزار و ٥٤٧ دۆلار کە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بۆ نرخی زێڕە.
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایان پێیانوایە نادڵنیایی و مەترسییەکانی نێو بازاڕە داراییەکان تەشەنەی سەندووە و بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ سەر کڕینی زێڕ.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨١٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٤٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧١٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ١٨ بە٦٠٨ هەزار دینارە
دوێنێ بەمشێوەیە بوو:
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٨ هەزار دینارە