مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ئیدانەی تەقەکردن لە هێمن مامەند دەکات

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی تەقەکردن لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند دەکات و داوا دەکات دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم رووداوە بکەن.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکەین ، هەر مەرامێکیش بۆ تیرۆکردنی، پیلانێکی ترسنۆکانەی شکستخواردوەو بە هەمووشێوەیەک رەتیدەکەینەوە .

وێڕای ئەوەی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هاوپیشەو رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەخوازین ، داوا دەکەین لە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم رووداوە بکەن و ئەنجامدەری ئاشکرابکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە .

دڵنیاشین لە تواناو هەوڵی دەزگا ئەمنییە پەیوەندی دارەکان ، وەک هەمیشە چۆن لە دۆزینەوەی تاوانباران سەلماندویانە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ رۆژنامەنووسان و ئەهلی قەڵەم و خەڵکە خۆشەویستەکەمان ، لەم کەیسەشدا سەرکەوتوودەبن لە دۆزینەوەی بکەرانی .



دووپاتیشی دەکەینەوە ، راگەیاندنی یەکێتی وەک هەمیشە پەرۆش و دەربەستی رەخساندنی زیاتری ئازادی رادەربڕین و ژینگەیەکی لەبارە بۆ کاری میدیایی لە وڵاتەکەماندا
.



مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




AM:11:01:03/09/2025