کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی پێشبینی کرد

کەشناسی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما و پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند کە بەو پێیە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ی ئەیلول کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( ١٠– ٢٠ )کم/ک. مەوداى بینین / ( ٨ – ١٠ ) کم دەبێت. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (١- ٢)پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەحشەکەدا ئاماژەى پێکراوە .


بە پێی ئەو پێشبینییە سبەى پێنج شەممە ٤ی ئەیلول ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت .

خێراىی با لەسەر خۆ – مام ناوەند ( ١٠– ٢٠ )کم/ک. مەوداى بینین / ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .



وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە:

هەولێر : ٤٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٩ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان ٤٢ پلەی سیلیزی




AM:11:11:03/09/2025