بە
پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، مانگی ڕابردوو ٢٧،٥٩٣
هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد
کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٢٧ هەزار و ٥٩٣ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان
كردووە، لەو ژمارەیە ٢٠،٠٦٩نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و ٦،٥٩٣ نەخۆش سەردانی
بەشی ئۆ پی دی و ٨٧٠ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و
چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەوەشی
خستەڕوو کە مانگی ڕابردوو ٥،٥٠٦ نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە ١٨٢٠
نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و ٦٢٤ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و ٧٨٠ نەخۆش لەبەشی هەناوی
و ٤٤٤ نەخۆش لەبەشی شكاوی و ٢٨٢ نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ٩١٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆر و ١٣٢ نەشتەرگەری قەستەرە و ٩٠
نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و ٢٨ نەشتەگەری بۆ منداڵان کراوە.
ڕوونیشیکردەوە
کە مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار ٦٣،٨٦٨ شیكاری تاقیگەیی و ١٤٠٨ هێڵكاری دڵ
كراوە ، هەروەها ٥٩٢٦ تیشك و ٢٣١ ئیكۆ و ٧٧٥ چارەسەری سروشتی كراوە.