دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مانگی هەشت خەرجدەکرێت، تەنها ئەو پێشمەرگانەی کە هەژماری منیان هەیە دەتوانن وەریبگرن.
ڕۆژی ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ پێشمەرگە خەرجدەکرێت و ئەو پێشمەرگانەی کە هەژماری منیان هەیە دەتوانن وەیبگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێشمەرگانەی کە هەژماری منیان نییە دەبێت سبەی هاوکارییەکە لە بانک وەربگرن و بڕی هاوکارییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ١٨١ هەزار دینارە.
هاوپەیمانان جگە لە پێدانی هاوکاریی لۆجیستی و سەربازی تاوەکو ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ مانگانە ١٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار وەک هاوکاریی دارایی بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابین دەکەن.