لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیاوە لە رۆژئاوا دەمپارتی داوای دانوستان دەکات


لە بارەی ئەو هەڕەشانەی سەرۆكی مەهەپە و وتەبێژی ئاكپارتی لەدژی رۆژئاوای كوردستان کردیان، هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختدەکاتەوە، چارەسەری کێشەکان بە دیالۆگ و لەسەر بنەمای یاسا و ماف دەبێت، نەک هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن.

رۆژی چوار شەممە ٣ ی ئەیلول تونجەر باقرخان، باقرخان ئاماژەی بەوەدا " لەم جوگرافیایەدا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی خوشک-برایەتی نێوان گەلانی کورد، تورک، عەرەب و فارس بەهێزبکرێت، پێش هەمو شتێک دەبێت پێوانەکانی یەکسانی قبوڵ بکرێن. چاوەڕوانی ملیۆنان کوردی باکوری کوردستان لە تورکیا ئەوەیە، پێگە، شکۆ و مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە وڵاتانی دراوسێدا بپارێزێت."

هاوسەرۆکی دەم پارتی راشیگەیاند، داوای "ڕادەستبون" بەبێ دابینکردنی گەرەنتی و پێگە بۆ کورد دورە لە دادپەروەری و بونیاتنانی ئاشتی.

 باقرخان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەپاندنی قەیومی لەسەر شارەوانی گەورە شاری ئیستانبوڵی جەهەپە و ئۆپراسیۆنەکانی داواکاری گشتی ئەم دواییەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، ئەم کارە نایاساییە و لە دژی دیموکراسییە.

باقرخان سەبارەت بە جەهەپە وتی: "پێکەوە پرسی کورد چارەسەر دەکەین و پێکەوە تورکیا دیموكراتیزە دەکەین. ئەگەرنا هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە."




PM:06:59:03/09/2025