شەڕە تەقە لە شاری هەولێر قوربانی لێدەکەوێتەوە

لە شاری هەولێر بەهۆی كێشەی نێوان دوو دراوسێ، شەڕە تەقە لەنێوانیاندا روویدا و لەئەنجامدا كەسێك بریندار بوو.

 ئەمشەو  چوارشەممە ٣ی ئەیلوول لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر شەڕەتەقەیەک روویداوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو ماڵە دراوسێ روویداوە، هەردوولا بە چەك پەلاماری یەكتریان داوەو شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبووە، بەهۆی شەڕەكەشەوە كەسێك دوو فیشەكی بەركەوتووەو بریندار بووە.

تائێستا پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەكەوە بە فەرمی هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە، بریندارەكەش لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بەمبەەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.




PM:09:26:03/09/2025