شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی، بە دوو فرۆكەی جەنگی گەیشتنە كەمپەكە و لەگەڵ بەرپرسانی كەمپەكە كۆبوونەوە.
چوارشەممە ٣ی ئەیلول شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی بە دوو فرۆكەی جەنگی گەیشتنە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكە و لەگەڵ بەرپرسانی كەمپەكە كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە مرۆیی و ئەمنییەكانی نێو كەمپەكە تاوتوێ كران.
اەردانەکەی شەندی ئەمریکی دوای ئەوە هات کە هێزی ئاسایشی ناوخۆی كەمپی هۆل، هەوڵێكی هەڵاتنیان لە كەمپەكە پووچەڵ كردەوە، كاتێك نزیكەی ٦٠ كەس كە سەرجەمیان ژن و منداڵ بوون و لە زۆنی ژنە كۆچبەرەكانی كەمپەكە بوون، بە هاوكاری شانە نووستووەكانی داعش، ویستوویانە لە كەمپەكە بە دوو ئۆتۆمبێل هەڵبێن.
كەمپی هۆل كە دەیان هەزار كەس لە خانەوادەی ئەندامانی داعش لەخۆدەگرێت، بەردەوام وەك زۆنی مەترسیی ئەمنی سەیر دەكرێت، سەردانی شاندە سەربازییەكەی ئەمریكا لەكاتێكدایە چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ دۆخی كەمپەكە و نیشتەجێبووانی نێوی، زیاتربووە.